سەرۆکی هەرێم: کێشەی هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا لە بەغداوەیە

964+

توانا نەقی

لە دیداری مێری و لە پانێڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرا لە رێگەی تورکیاوە و هۆکارەکانی راگرتنی خستەڕوو.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو هۆکاری سەرەکی رێگرن لە دستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی تورکیاوە و بەغداش هۆکاری سەرەکییە.

وتیشی، یەکەم هۆکار پارەی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نەوتە کە لە بودجەی عێراق بۆ هەر بەرمیلێک شەش دۆلار دانراوە کە بۆ ئەو کۆمپانیانە دەری ناهێنێت و لە کاتێکدا عێڕاق خۆی تەنیا لە گەیارە بۆ هەر بەرمیلێک 30 دۆلاری بۆ داناون.

هۆکاری دووم کە سەرۆکی هەرێم ئاماژەی پێکرد، سۆمۆ دەبێت گرێبەست لەگەڵ ئەو کۆمپانیانە بکات کە نەوتی هەرێم دەکڕن کە نەی کردووە تا ئێستا، بۆیە کێشەکە لە بەغداوەیە نەک لە تورکیا.

ئەم دوو رۆژە لە هەولێر بەشێکی زۆری قسە رۆیشتووەکانی هەولێر و بەغدا کۆدەبنەوەو لە هۆڵێکدا بە بەرچاوی میدیاکانەوە شەن و کەوی بارودۆخەکە دەکەن و لە چارەیەک دەگەڕێن، بۆنەکەش دیداری مێرییە.

ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە “مێری” ساڵانە لە هەولێر و لەبەغداش ئەم جۆرە دیدارانە رێکدەخات، گرنگییەکەی ئەوەیە ئەو کەسانە پێکەوە گفتوگۆ دەکەن کە لە هەولێرو بەغدا خاوەن بڕیارن.

ئەم دوو رۆژە

ئەم دوو رۆژە "مێری" هەولێر و بەغدا و دنیا پێکەوە کۆدەکاتەوە