لەکاتی پاککردنەوەی پڕۆژەکە بووە

کارمەندێکی پڕۆژەی ئاوی تەق تەق خنکا

964+

ژووری هەواڵ

بەرگری شارستانی کۆیە رایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کارمەندێکی پڕۆژەی ئاوی تەق تەق خنکا.

گۆران ئەحمەد سماقە، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بۆ 964 وتی، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ بووە، کاتێک چەند کارمەندێک دەیانەوێت پڕۆژەی ئاوی تەق تەق پاک بکەنەوە یەکێک لە کارمەندەکان دەکەوێتە ناو ئاوەکە و خنکاوە.

بەوتەی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە ئەو کەسەی خنکاوە لەدایک بووی 1966 بووە و دوای ماوەیەکی کەم لە خنکانی توانراوە تەرمەکەی دەربهێندرێت و رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە.

بەگوێرەی ئامارەکان ئەوە حەوتەم حاڵەتی خنکانە لە سنوری کۆیە تۆماردەکرێت.

لە کۆیە دوو هاوڵاتی لە خنکان رزگار کران

لە کۆیە دوو هاوڵاتی لە خنکان رزگار کران