بە چەند مەرجێک

راوچییەکانی هەڵەبجە مۆڵەتیان پێدەدرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەرپرسە ئیداری و ژینگەییەکانی هەڵەبجە بەڵێنیان بە راوچییەکانی سنووری پارێزگاکە داوە کە کۆمەڵەیەکیان بۆ دابمەزرێنن و بە یاسا رێگەیان پێبدەن، راوی ئاژەڵ و باڵندە بکەن.

بۆ ئەو مەبەستە، دوێنێ یەکشەممە 8.10.2023، راوچییەکان کۆبوونەوەیەکیان هەبووە لەگەڵ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگاکە و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەمنی و ئیداری.

لە کۆبوونەوەکەدا “بڕیاردراوە لەماوەیەکی نزیکدا پێدانی مۆڵەت بە راوچیان دەست پێبکات، ئەمەش لەپێناو رێکخستنی چۆنیەتی راوکردن و پارێزگاریکردن لە جۆری ئاژەڵ و باڵندەی کێوی لە سنورەکەدا، کە رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پاراستنی ژینگە”، فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە وا دەڵێت.

راوچییەکان بەڵێنیشیان پێدراوە کە کۆمەڵەیەکیان بۆ دابمەزرێندرێت.

بڕیارەکە پشتئەستوورە بە رێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2015 کە لە بەشێک لە بڕگەکانیدا هاتووە؛ نابێت راوچی تفەنگ یان تەقینەوەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە بەکاربهێنێت و تەنیا رێگە بە راوکردنی ئاژەڵی رێگەپێدراو دەدرێت.

هەروەها نابێت قڕکەرەکان و ژەهرەکان لە راودا بەکاربهێندرێت.

شەش کەس لەسەر راوی ئاسک و ماسی دەستگیر کران

شەش کەس لەسەر راوی ئاسک و ماسی دەستگیر کران