لە بەیانیەوە کارەبایان بڕاوە
پێنج گەڕەک و دوو گوندی حاجیاوا تا ئێوارە کارەبایان نابێت
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە کارەبای نیشتیمانی پێنج گەڕەک و دوو گوندی سنووری قەزای حاجیاوا بڕاوە و تاوەکو ئێوارە کارەبایان نابێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 9.10.2023، ئەزوەر جەعفەر، بەڕێوەبەری قەزای حاجیاوا بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی کارکردن لە هەردوو فیدەری 15 و 16 گەڕەکەکانی شەهیدان، ماکۆک، نەمرود، دەروازە، فەرمانبەران، گوندی گەرمکەداڵ و گوندی ئەسریلان تا ئێوارە کارەبایان نابێت.
“ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا، ئەو دوو فیدەرە سیانە دەکرێن و چاکسازیان تێدا دەکرێت، بۆئەوەی لەکاتی پەستانی زۆر تووشی کێشە نەبنەوە”، ئەزوەر جەعفەر وای وت.
حاجیاوا دەکەوێتە ئیدارەی راپەڕین، لە 21.7.1999 لە کۆمەڵگایەکی زۆرەملێوە کراوە بە ناحیە. نزیکەی 75 هەزار دانیشتووی هەیە و 24 گوندی بەسەرەوەیە.
مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، بە فەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا بە قەزا.