پێیان وتوون خۆتان و ویژدانی خۆتان
پەرلەمانی بەریتانیا خۆی یەکلایی دەکاتەوە لەبارەی مەرگی ئارەزوومەندانە
964+
ژووری هەواڵ
لە پەرلەمانی بەریتانیا گفتوگۆ گەرمە لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایەی خراوەتە بەردەم پەرلەمانتارەکان، قسە لەسەر ئەوەیە ئایا رێگە بدرێت خەڵکی لە هەندێ حاڵەتی دیاریکراودا بەیارمەتی کەسانی تر کۆتایی بە ژیانیان بهێنن؟
پڕۆژەکە لەلایەن پەرلەمانتارێکی پارتی کرێکارانەوە خراوەتەڕوو، هەموو هێزە سیاسییەکانیش بڕیاریانداوە دوا بڕیار بدەنە دەست پەرلەمانتارەکان، وتویانە ئێمە ناچارتان ناکەین، خۆتان و ویژدانی خۆتان یان پێی رازی ببن یان رەتی بکەنەوە.
لەناو پەرلەمانیش دوو بۆچوونی دژ بەیەک دروست بووە، هەندێک لەگەڵین و هەندێک بە توندی دژی وەستاونەتەوە و دەڵێن، نابێت ماف بدرێت بە هیچ کەسێک کە خۆی یان بەیارمەتی کەسانی تر کۆتایی بە ژیانی بهێنێت.
لێرەش لای خۆمان لەسەر ئاپی قەرار ئەو بابەتە کراوەتەوە بۆ گفتوگۆ، دەنگ بدەن ئایا لەگەڵین یان دژین یان بێلایەنن.
ئاپی قەرار دەتوانن لەم لینکەوە داببەزێنن