• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
رێگای گوندی مۆرتکە قیر دەکرێت

قایمقامیەتی قەزای بازیان - وێنە: 964

دەرخستە بۆ قیرکردنی رێگای پێنج گوند کراوە

رێگای گوندی مۆرتکە قیر دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

ماوەی چەند رۆژێکە کارکردن بۆ قیرکردنی گوندی مۆرتکە لە قەزای بازیان دەستیپێکردووە و بڕیار وایە بەم زووانە تەواو بکرێت.

پڕۆژەکە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی بە گوژمەی 425 ملیۆن دینار ئەنجام بدرێت.

“ئەو رێگایە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەبوونی دەرخستەی رێگای پێنج گوندی تری قەزاکە بۆ چاککردن و قیرتاوکردنی رێگاکەیان و ئێستا رێگاکەی مۆرتکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە سێ کیلۆمەتر و 800 مەترە”، ئەوە قسەی نەوزاد جەلال، سەرۆکی شارەوانی بازیانە بۆ 964.

وتیشی، “کۆی بوودجەی رێگای گوندەکان لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەوە دابین دەکرێن و کاتێکی دیاریکراویش نییە بۆ تەواوکردنی و هیوادارین زوو تەواو بکرێت”.

گوندی مۆرتکە لە بناری شاخی بازیان هەڵکەوتووە، دەکەوێتە خۆرئاوای بازیان، 12 کیلۆمەتر لەناوەندی قەزای بازیان و حەوت کیلۆمەتر لە تەیناڵ و رێگای گشتی سلێمانی – بازیان دوورە.

لە بازیان پرۆژەیەکی کارەبا بە 182 ملیۆن دینار جێبەجێدەک�...

لە بازیان پرۆژەیەکی کارەبا بە 182 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

دەوروبەرەکەی بە گوڵوگوڵزار دەڕازێندرێتەوە

‎لۆگۆی I Love Chwarqurna جیاوازە

964+

ژێوار خدر

چوارقوڕنەش بوو بە خاوەنی لۆگۆی I Love Chwarqurna و پڕۆژەی زیاتریش هەیە بۆ رازاندنەوەی ناحیەکە.

حسێن زرار، سەرۆکی شارەوانی چوارقوڕنە بە 964ـی وت، لۆگۆکە بەشێوازێکی جیاواز و سەردەمیانە دروستکراوە و دەتوانرێت بە هەموو رەنگێک نیشان بدرێت.

وتیشی، لەلایەن چەند خێرخوازێکی ناحیەکەوە تێچووی پڕۆژەکە دابینکراوە و بڕەکەی لەنێوان شەش بۆ شەش هەزار و 500 دۆلار بووە.

باسی لەوەشکرد، پڕۆژەکە لەناو تەختاییەکی سەوزاییدا بەدرێژی 15مەتر و بەرزی 3 مەتر جێگیر کراوە لەناو باخچەی سێگۆشەی دەروازەی شار، بۆ ئەوەی رووبەرێکی فراوان لەبەردەمیدا هەبێت لەکاتی سەردانکردنی و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەبەردەم لۆگۆکە کورسی دانیشتن و سەوزایی و گوڵی سروشتیشی بۆ زیاد بکرێت بۆ جوانترکردنی پێگەی پڕۆژەکە.

لەبارەی تاوەری کاتژمێرەکەی دەروازەی ناحیەکەوە سەرۆکی شارەوانی چوارقوڕنە ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی سەری ساڵ و قەیرانی داراییەوە کار کردن لە پڕۆژەکەدا وەستاوە، بەڵام لەدوای کۆتایی هاتنی پشووەکان کارەکانی دەستپێدەکاتەوە و تا ئێستا %50ـی کارەکانی تەواو بووە و بۆ ئەمساڵ تەواوی کارەکانی تەواو دەکرێت.

“جگە لەم دوو پڕۆژەیە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەبن، پلانمان هەیە نەمامی زیاتر بڕوێنین و ریژەی سەوزایی و گوڵیش بۆ بلواری نێوان شەقامەکان زیاد بکەین لەپێناو جوانترکردنی سیمای ناحیەکە.” حەسەن زرار وای وت.

شەقامی گشتی حاجیاوا بۆ چوارقوڕنە رووناکدەکرێتەوە

شەقامی گشتی حاجیاوا بۆ چوارقوڕنە رووناکدەکرێتەوە