بۆ تۆمارکردن و گواستنەوەى خاوەندارێتى ئۆتۆمبێل

هاتوچۆى هەڵەبجە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى هەڵەبجە ئەو شۆفێر و هاوڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ تۆمارکردن و گواستنەوەى خاوەندارێتى ئۆتۆمبێلەکانیان سەردانیان دەکەن، پێویستە سەرەتا مەرجەکانى توندوتۆڵى ئۆتۆمبێل ئەنجام بدەن.

لە ئاگادارییەکەیدا هاتوچۆى هەڵەبجە دەڵێت، ئەو هاوڵاتى و شۆفێرانەى سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەن بەمەبەستى تۆمارکردن و گواستنەوەی خاوەندارێتى ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان، پێویستە سەرەتا سەردانی بەشی پشکنینی مەرجەکانی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل (بەڕاد) بکەن دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن.

وەک باسى دەکات، ئەو ئاگادارییە بەمەبەستى کارئاسانییە بۆ شۆفێران.

هاتوچۆى هەڵەبجە تیروپشک بۆ ژمارە دڵخوازەکانى دەکات

هاتوچۆى هەڵەبجە تیروپشک بۆ ژمارە دڵخوازەکانى دەکات