هۆکار چی بووە؟
گەنجێکی کورد لە زیندانێکی بەریتانیا کوژرا
964+
پێشەوا محەمەد
گەنجێکی کورد کە خەڵکی شاری رانییەیە لە یەکێک لە زیندانەکانی بەریتانیا کوژرا و کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا دەڵێت، بەهۆی شەڕەوە بووە.
ئەو کەسە ناوی شاهۆ محەمەد ئیبراهیمە و بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا دوێنێ ئەو گەنجە کوردە بەهۆی دروستبوونی شەڕێک لەناو زیندانەکەدا کوژراوە.
نەبەز بازیانی، بەرپرسی بەدواداچوونی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا بە 964ـی راگەیاند، هێشتا هیچ وردەکارییەک لەسەر ئەو رووداوە نازانن، “بەڵام برایەکی سکاڵای تۆمار کردووە و 10ـی ئەم مانگە دانیشتنی دادگا بەڕێوە دەچێت”.
وتیشی، “ئێمە هەموو ئامادەکارییەکمان تەواو کردووە بۆ ناردنەوەی تەرمی ئەو گەنجە کوژراوە”.