لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی کارەبا ئەوەندەی نەماوە
964+
ئەحمەد مستەفا
کارەبای سلێمانی تا دوو هەفتەی دیکە لێخۆشبوونی %15ـی قەرزی کارەبا بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەکات، کە دەیانەوێت قەرزەکانیان لەسەر نەمێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، پشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت به لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی کارەبا بۆ پۆلی (7 و 8)ـی ماڵان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبەستێت.
بەو پێیە بێت، لە بەرواری 23.7.2023 کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەرواری 24.10.2023 کۆتایی دێت.
لە شێروان مەزن کارەبای 10 گوند بڕاوە
ئەمرۆ شەممە 7.10.2023، سیروان محەمەد، بەرێوبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی، بە 964ـی وت، “لەو چوارچێوەیەدا ئاگادارى هاوڵاتیان دەکەینەوە کە لێخۆشبوونى پۆلى ماڵان دوو هەفتەى ماوە و بەروارى 23.10..2023 کۆتایی دێت ئەگەر بیانەوێت سوودمەند بن دەبێت لەو ماوەیەدا قەرزەکانیان پاکتاو بکەن”.
هەروەک وتی، “لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا پۆلەکانی (بازرگانى و پيشەسازى و كشتوكاڵى و حكومى) لە بەرواری 28.8.2023 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت و بەرواى 28.11.2013 کۆتایی دێت”.