دەست بە مامەڵە بکە

ئه‌گه‌ر زه‌وی ته‌جاوزت هه‌یه‌ بیكه‌ خانوو

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت، بڕیاری پێدانی مۆڵەت بە زەوی سندوقی لە ژێر جێبەجێکردندایە و خەڵکێکی زۆریش سوودمەند بوونە لە بڕیارەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

“دوای پێداچوونەوە و کەمکردنەوەی نرخی ئەو زەوییانەی سندوقین، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە چەند مەرجێک مۆڵەت بە زەوی سندوقی بدات، ئێستا بڕیارەکە لەژێر جێبەجێکردندایە، ھەر ھاوڵاتییەک زەوی ھەیە و تەجاوزە، بەڵام دەکەوێتە نێوان دوو خانوو، دەتوانێت مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بەدەست بێنێت” راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر وا ده‌ڵێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لەو چەند رۆژەی رابردوو بە ھۆی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی حکومەت، زۆر ھاوڵاتیی سوودمەندبوونە لە بڕیاری مۆڵەتدانی زەوی سندوقی و رۆژانە ھاوڵاتیان سەردانی شارەوانییەکان دەکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی دروستکردنی خانوو.