وەزارەتی پەروەردە: ئەم دۆخە سەختانە تێدەپەڕن
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، حکومەتی هەرێم بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ، روو بە مامۆستایانیش دەڵێت، “ئەم دۆخە سەختانە تێدەپەڕن”.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایانی کوردستانەوە کە سبەی 6ـی 10یە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “سوپاسی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دەکەین کە بە بەردەوامی و گەشەپێدان بە خوێندنی کوردی لەو ناوچانە پارێزگاری لە ناسنامەی کوردستانیبوون دەکەن”.
ئەوەش هاتووە، “بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەوڵە بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و پشتیوان بەخوای گەورە و ئیرادەی بەرزی نیشتیمانپەروەران ئەم دۆخە سەختانە تێدەپەڕن”.
ئەم راگەیەندراوە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا لە زۆربەی قوتابخانە حکومییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەوامی قوتابخانەکان دەستیپێنەکردووەتەوە و بایکۆتیان کردووە.
مامۆستا وانەبێژەکان داوای دامەزراندن و مامۆستا دامەزراوەکانیش داوای موچەی زیاتر دەکەن.
لە هەرێمی کوردستان بە گشتی سەرو 35 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن