پێویستی بە 100 کارمەندە

چەمچەماڵ دەبێتە خاوەن یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە دوای سێ ساڵ باڵەخانەی نەخۆشخانەیەک لە چەمچەماڵ تەواو بوو، هێشتا کارمەند و کەلوپەلی پێویستی نییە، بەڵام تەندروستی قەزاکە دەڵێت، تایبەتی دەکەین بۆ چارەسەری منداڵان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.5.2023، د. شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، نەخۆشخانەکە پێویستی بە نزیکەی 100 کارمەندی تەندروستی و کارگوزار هەیە و زیاتر لە 200 کەس داوایانکردووە لەوێ دابمەزرێن.

“داوامانکردووە ئەو کارمەندانەی کە دانیشتووی شاری چەمچەماڵن و لەسەر میلاکی حکومەتی ناوەندی دامەزراون، بەشێکیان بەشێوەی (تنسیب) بگوازرێنەوە بۆ ئەم نەخۆشخانەیە، تا ئەو ئەکاتەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمەوە بە فەرمی کارمەندی بۆ دادەمەزرێت”، د. شەریف رەحیم وای وت.

کلینیکە راوێژکارییە تاقانەکەی چەمچەماڵ سبەینێ نەخۆش و...

کلینیکە راوێژکارییە تاقانەکەی چەمچەماڵ سبەینێ نەخۆش وەردەگرێت

دروستکردنی نەخۆشخانەکە زیاتر لە یەک ملیار و 100 ملیۆن دیناری تێچووە و لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دامەزراوە. لە رێکەوتی 11.8.2021 دەستکراوە بە دروستکردنی و لە 4.10.2023 رادەستی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ کراوە.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ وتی، نەخۆشخانەکە تەنیا سپلیت و مۆلیدەیەکی کارەبای تێدایە، داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە کەلوپەلی پێویستی بۆ دابینبکەن، بەڵام هێشتا وەڵامنەدراونەتەوە.