10 رۆژ مۆڵەتیان هەیە

قایمقامیەتی دەربەندیخان خواردنگانەکان ئاگادار دەکاتەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

قایمقامیەتی دەربەندیخان مۆڵەتی 10 رۆژ دەداتە ئەو کارگە و مارکێت و خواردنگانەی کە ماتۆڕسکیل بەکاردەهێنن بۆ گواستنەوەی خواردن و کەلوپەلەکانیان، دەبێت لەو ماوەیەدا ماتۆرەکانیان تۆمار بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4.10.2023، سلێمان سەعید، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، ئەو شوێنانەی کە ماتۆڕسکیل بەکاردەهێنن پێویستە لە ماوەی 10 رۆژدا سەردانی دیوانی قایمقامیەت بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ماتۆڕسکیلەکانیان بۆ ئەوەی رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی نەبن.

مەرجەکانی تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل ئەمانەن:

خاوەن پرۆژەکە داواکاری پێشکەشبکات کە ئامادەکراوە و سەردانی پرسگەی قایمقامیەت بکات.

پێویستە ئەو ماتۆڕسکیلەی کە داوای تۆمارکردنی دەکات ژمارەی شاسی تەواو بێت و دەستکاری نەکرابێت و لە رێگەی یاسایی دەستخرابێت.

سەرجەم مەرجەکانی توندوتۆڵی و سەلامەتی تێدابێت و لۆگۆی شوێنکارەکەی پێوەبێت و لەلایەن لیژنەی بەڕادی هاتووۆی دەربەندیخانەوە پشکنینی بۆ کرابێت.

پێویستە ئەو کەسەی کە ماتۆڕسکیلەکەی لێدەخوڕێت مۆڵەتی شۆفێری هەبێت، یان تا بەرواری 1.12.2023 مۆڵەتی ماتۆڕسکیل دەربکات و مۆڵەتی شۆفێری دیکە کاری پێناکرێ.

پێویستە ئەو ماتۆڕسکیلە بۆ کاری پێویستی ئەو پرۆژەیە بەکاربێت و بەدەر لە سنووری کارو کاتی نەگونجاو کەوتە مەفرەزەکانەوە رێکاری تووند بەرامبەر ماتۆڕسکیل و شۆفێرەکە و خاوەن پرۆژەکە دەگیرێتەبەر.

لەپاش ئەم رێکارانە دۆسیەی تایبەت بەهەر ماتۆڕسکیلێک لە هاتوچۆی دەربەندیخان دەکرێتەوە و باجی ڕێگەپێدانیان لە قایمقامیەت بۆ دروستدەکرێت بۆ هاوکاریکردنیان لە مەفرەزەکاندا.

پێویستە ئەو کەسەی کە وەک شۆفێری ماتۆڕەکە تۆمارکراوە تەنها خۆی بەکاریبهێنێت و رێگەپێدراو نییە کەسانی دیکە بەکاریبهێنن و لەکاتی وازهێنانی ئەو کرێکارە لە کارەکەی پێویستە خاوەنی پرۆژەکە بەهەمان شێوە کرێکارە نوێکە بناسێنێت بە هاتوچۆی دەربەندیخان بۆ گرتنەبەری رێکاری تایبەت.

هه‌ڵمه‌تى پۆلیس بۆ سه‌ر ماتۆڕسكیله‌ بێزاركه‌ركانى ...

هه‌ڵمه‌تى پۆلیس بۆ سه‌ر ماتۆڕسكیله‌ بێزاركه‌ركانى دوزخورماتوو ده‌ستیپێكرد