لە هەولێر
فۆتۆ: ئۆتۆمۆبیلێك بووە دوو کەرت
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە رێگای هەولێر – مەخمور لە نێوان مامزاوە و قۆریتان، ئۆتۆمۆبیلكی جۆری ڤیكترا لەگەڵ ئۆتۆمۆبیلیكی تەكسی بەیەکیندادا و لە ئەنجامدا چوار كەس برینداربوون
سەرچاوەیەك لە هێزە ئەمنیەكان بە تۆری964 وت، لە رووداوەکەدا زیانی گیانی نەبووە و تەنیا بریندارهەیە.
دوای رووداوەكە ئۆتۆمۆبیلی جۆری ئۆپل ڤیكترا، پاش ئەوەی دوو كەرت بووە، سووتاوە بووە بە قەرەبروت.
رێگای هەولێر – مەخمور رێگایەكی خێرایە، بەڵام کۆنە و پێویستی بە چاککردنەوە هەیە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا