یانەی کلدان بووە پاڵەوانی لەشجوانی پارێزگای سلێمانی

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

یانەی وەرزشی کلدان نازناوی پاڵەوانیەتیی لەشجوانی یانەکانی سلێمانی دەستەبەر کرد.
لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی و بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی لەشجوانی عێراق – لقی سلێمانی، لە رۆژانی 2 و 3. 10. 2023 پاڵەوانیەتیی یانەکانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
زانا عەبدوڵا، سەرۆکی لقی سلێمانیی فیدراسیۆنی عێراق بە 964ـی وت، لە دوای دەستبەکاربوونیان لە فیدراسیۆنی سلێمانی بەرنامە و پلانی زۆریان هەیە بۆ پێشخستن و بەهێزکردنی یارییەکە.

وتیشی، یەکەم هەنگاوی دەستبەکاربوونیان کردنەوەی ئەم پاڵەوانیەتییە بوو، کە پاڵەوانەکان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد.

لە پاڵەوانیەتییەکەدا 58 یاریزانی لەشجوان، کە نوێنەرایەتی 12 یانەی سنووری پارێزگای سلێمانیان دەکرد، رکابەرییان لەسەر هەشت کێشی جیاواز کرد، دوای بەڕێوەچوونی رکابەرییەکان، ئەنجامی کۆتایی بەم شێوەیە بوو:
یانەی کلدان بە کۆکردنەوەی 125 خاڵ پلەی یەکەم
یانەی سیروانی نوێ بە کۆکردنەوەی 90 خاڵ پلەی دووەم
یانەی بەختیاری بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ پلەی سێیەم.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سلێمانی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیدا یەکەمی بەدەستهێنا

سلێمانی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیدا یەکەمی بەدەستهێنا