رێکارەکانی چی دەبن؟

به‌رده‌ڕه‌ش به‌نیازه‌ ئه‌مساڵ خۆى بەدوور بگرێت له‌ لافاو

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شارەوانی بەردەڕەش له‌ رێگه‌ى ئه‌نجامدانى چه‌ند كارێك، ده‌یه‌وێت خۆى له‌ دروستبوونى لافاو دووربخاته‌وه‌، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراون بۆ ئه‌وه‌ى جارێكی تر لافاو له‌ قه‌زاكه‌یان دروست نه‌بێته‌وه‌.

ساڵى 2021، لافاو زیانێكی زۆرى به‌و قه‌زایه‌ گه‌یاند و به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ش كه‌ ئه‌وكات بڵاوكرانه‌وه‌، سه‌دان دۆنم زه‌وى ژێرئاو كه‌وتن و زیانێكى زۆریش به‌ر پرد و رێگاوبه‌نه‌كان و زیاتر له‌ 100 ماڵى سنووره‌كه‌ش كه‌وت.

ئه‌ندازیار سیراون حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى شاره‌وانى به‌رده‌ڕه‌ش به‌ 964ـى راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه‌ كار له‌سه‌ر دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ى لافاوه‌كه‌ى ساڵى رابردوو ده‌كه‌ن.

وتیشی “هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ ساڵى پار ببوون بە هۆى دروستبوونى لافاو كارمان تێدا كردوون و چاره‌سه‌ر كراون”.

باسی له‌وه‌شكرد، كێشه‌یه‌كى زۆریان له‌ ئاوه‌ڕۆ و مه‌زراكان هه‌یه‌، چونكه‌ به‌قسه‌ى ناوبراو ئه‌و پڕۆژانه‌ كۆنن و له‌ ساڵانى 1999 و 2000 دروستكراون.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ به‌رگرتن له‌ لافاو ره‌زامه‌ندیان وه‌رگیراوه‌و له‌ پارێزگاى دهۆكن، به‌جێبه‌جێ كردنیان كێشه‌ى دروستبوونى لافاو دووباره‌ نابێته‌وه‌.

له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا له‌ به‌شێكی ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى لافاو ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ لە رابردوو رووبه‌ڕووى لافاو بوونەتەوە، هەریەکە لە هەولێر، قەرەداغ و حاجیاوا تا ئێستا هەڵمەتی رووبەڕووبونەوەی لافاویان ئەنجامداوە.

قه‌ره‌داغ خۆی بۆ رووبەڕووبونەوەی لافاو ئامادە دەکات

قه‌ره‌داغ خۆی بۆ رووبەڕووبونەوەی لافاو ئامادە دەکات

لەترسی لافاو کەندێکی شەش کیلۆمەتری لە هەولێر پاکدەکرێ...

لەترسی لافاو کەندێکی شەش کیلۆمەتری لە هەولێر پاکدەکرێتەوە

بنكه‌ى ته‌ندروستى ئێندزه‌ له‌وه‌ته‌ى لافاو دایخست...

بنكه‌ى ته‌ندروستى ئێندزه‌ له‌وه‌ته‌ى لافاو دایخستووه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌