قایمقامیەت بیانووی هەیە
رێگە بە چایخانەکانی بازاڕی کۆنی زاخۆ نادرێت کورسی لەبەردەم دوکانەکانیان دابنێن
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
قایمقامیەت رێگەنادات خاوەن چایخانەکانی بازاڕی کۆنی زاخۆ مێز و کورسی دابنێن.
بازاڕی کۆنی زاخۆ مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە 130 ساڵ و زیاتر لە 150 دوکانی له‌خۆگرتووه، دوو مانگە نۆژەنکردنەوهکەی کۆتایی هاتووە، دوکانی جۆراوجۆری تێدا دروستكراون وەک خواردنگە، قاوەخانە، میوەفرۆش، کاری دەستی و جلفروشى و چه‌ند پیشه‌یه‌كى دیكه.
ئەحمەد سەلام، خاوەن چایخانە و خوارنگەیە لەو بازاڕه، گلەیی خۆی بۆ 964 باسکرد كه دوکانەکانیان زۆر تەنگن و رێگە نادەن مێز و کورسی لەبەر دەرگای دوکانەکانیان دابنێن.
وتیشی “جوڵەی بازاڕمان كه‌مبووه‌ته‌وه و ناتوانین وه‌ك پێویست كاری خۆمان بکەین”.
وەڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی بازاڕ لەباره‌ى ئه‌م پرسه‌وه، به 964ـى راگه‌یاند، سەرەتا رێگەیان پێدرا بەردەرگای دوکانەکانیان بەکاربێنن، دواتر هه‌ستیان كردووه ئه‌م كێشه بۆ گه‌شتیار و سه‌ردانیكاران دروست ده‌كات، بۆیە ده‌ڵێت “بڕیارماندا رێگه‌یان پێنه‌ده‌ین و بەشێوەیەکی کاتیش قبوڵ ناکەین دابنێن”.
دوکانەکانی بازاڕی کۆنی زاخۆ زۆر بچوکن بەجۆرێک هەندێکیان ناگه‌نه چوار مەتر چوارگۆشە. بەمەش نیگەرانی لای دوکاندارەکان دروستكردووە و داوا دەکەن هاوکارییان بکرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن