بەرزترین و نزمترین ئاستی باران بارین چۆنە؟

زاخۆ بارانێکی باشی لێ باریووە و بەیانی لە ئەمڕۆ فێنکتر دەبێت

964+

فەهمی نەبی

پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ و بەیانی بەجۆرێکە تاوە باران و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت، تەنیا ئەمڕۆ لە پارێزگاکان دوو پلەی سیلیزی گەرمتر دەبێت، بەڵام بەیانی فێنکی دەکاتەوە.

بەرزترین رێژەی باران بارین لە زاخۆ بووە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 9.0 ملیم باران باریووە و کەمترین رێژەش لە هەڵشۆ و کانی ماسی بووە 0.2 ملیم باران باریووە.

لە بارزان 1.0 ملیم باران باریووە.

لە حاجی ئۆمەران 0.6 ملیم باریووە.

هەڵەبجە 0.4 ملیم باران باریووە.

لە سۆران 5.0 ملیم باران باریووە.

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ سێشەممە بەمجۆرەیە:

هەولێر: 31 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 29 پلەى سیلیزى
دهۆک: 27 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
سۆران: 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 35 پلەى سیلیزى

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ پلەکانی گەرمی بۆ بەیانی چوارشەممە بەمجۆرەیە:

هەولێر : 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى
دهۆک : 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 26 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى