داخستنی سەنتەرێکی ددان لە رانیە لە لایەن لیژنەکانی قایمقامیەتەوە - فۆتۆ: راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای رانیە
خۆی وه‌ك پزیشكی ددان ناساند و سه‌نته‌ره‌كه‌ی به هه‌میشه‌یی داخرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەنتەرێكی پزیشكی له رانیه به بڕیاری لیژنه هاوبه‌شه‌كان به هه‌میشه‌یی داخرا، هاوڵاتییه‌ك كاری تێدا كردووه و خۆی له خه‌ڵك كردبوو به پزیشك.
راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای رانیه بڵاویكرده‌وه، “لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە، بە ئەندامیه‌تیی سەندیکای پزیشکانی ددان – لقی راپەڕین، رۆژانه سه‌نته‌ره پزیشكییه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌مڕۆ سەنتەری ددانی “ئاراس”ـیان بەسەرکردەوە، دەرکەوت هاوڵاتیەک کە خۆی وەک پزیشک ناساندبوو، بێ هەبوونی هیچ بڕوانامه‌یه‌كی پزیشکی لە سەنتەرەکە کار دەکات”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوه، سەنتەره‌كه خاوەنی مۆڵەت نەبووە و شوێنکارەکەی زۆر پیس بووە، دەرمانی قاچاغ و نایاساییشی هەبووە، لە ئەنجامدا لیژنەکە بڕیاری داخستنی سەنتەره‌كه‌ی به هه‌میشه‌یی داوه و خاوەنی سەنتەرەکەش رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای رانیه، هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندوو، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كان، چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی بازرگانیی خۆراك و كه‌لوپه‌لیان سزا داوه.