150 شێفی بەناوبانگن
له هه‌ولێر پێشبڕكێ شێفی 32 وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی چێشتلێنان لە هەولێر ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد و بڕیاره پێشبڕكێى شێفى 32 وڵات كه ئێستا له هه‌ولێرن، به‌ڕێوه‌بچێت.
له دوێنێوه فێستڤاڵه‌كه لە هۆتێل ڤان رۆیاڵ ده‌ستى پێكردووه و ماوه‌ى چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت، لەلایەن دەستەی گەشتوگوزارەوە سەرپەرشتیی دەکرێت و رێکخراوی ماڵی شێفەکانی کوردستان بۆ گەشەپێدانیش به‌ڕێوه‌ى ده‌بات.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم به 964ـى وت 150 شێفى بەناوبانگ كه لە 32 وڵات و پێنج كیشوه‌ر هاتوون، به‌شدارى ئه‌و فێستڤاڵه‌ن.
وتیشی “له فێستڤاڵه‌كه‌دا پێشبڕكێ بۆ باشترین شێف ئه‌نجام ده‌درێت و یه‌كه‌مى شێفه‌كانیش خه‌ڵات ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد رۆژى 4.10.2023 گه‌شتێكی گه‌ڕان به ته‌واوى ئه‌و شێفانه ده‌كرێت و هه‌ندێك ناوچه‌ى گه‌شتیارییان پێ نیشان ده‌درێت، له‌وانه‌ش شه‌قڵاوه و سنوورى كۆیه و چه‌ند شوێنێكی تر .