لە هەولێر

ئەم ئێوارەیە بەهۆی دەمەقاڵێوە دوو کەس بریندار بوون

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی 120 مەتری هەولێر لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان دوو هاوڕێ، بە گولە بریندار بوون.

وتەبێژی ئاسایشی هەولێر موقەدەم ئەردەلان بۆ 964 وتی، ئەوان هاوڕێی یەکترن و تەقەیان لەیەکتر کردووە و برینداربوونە، دۆسیەکە لەژێر لێکۆڵینەوەیە.

شایەتحاڵێک لە نزیکی رووداوەکە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، رووداوەکە کاتژمێر 5:30 بووە، نزیک سوڕانەوەی شەقامی کەرکوک بووە، ئەوان دوو هاوڕێ بوون، دەمەقاڵێیان بووە و تەقەیان لەیەک کردووە و بریندار بوون.

لە شەڕی دوو بنەماڵە بنکەی تەندروستی بەردەڕەش سەلامەت د...

لە شەڕی دوو بنەماڵە بنکەی تەندروستی بەردەڕەش سەلامەت دەرنەچوو