کێشەی سەرەکیان کارەبایە
دانیشتوانی شوقەکانی ئیسکانی نوێ دەڵێن کێشەمان هەیە و کەس گوێمان لێ ناگرێت
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
بەشێک لە دانیشتوانی شوقەکانی نیو ئیسکان بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر خراپی ئاستی خزمەتگوزاریی شوقەکان گردبوونەتەوە، بەوتەی هاوڵاتییەک کێشەی سەرەکیان کارەبایە.
جوان دانیشتووی یەکێک لە شوقەکانە بە 964ی وت، “کێشەمان زۆرە، بەڵام کێشەی سەرەکیمان کارەبایە، مۆلیدەکان زۆر لێمان نزیکن، دوکەڵەکەیان زەهرێکە و مەترسیە بۆ ژیانی منداڵان و بەساڵاچوانمان”.
وتیشی، “چەندین جار نارەزایەتیمان دەربڕیووە، بەڵام خاوەنی شوقە زۆر بێمەتن و هیچ گوێمان لێ ناگرن”.
بەقسەی ئەو خەڵکە نارازییە، تەنانەت لەم وەرزەشدا کارەبای نیشتیمانی لە شوقەکانی نیو ئیسکان زۆر خراپە کە ئەوان بە رێکەوتنی دەزانن تا خەڵکەکە زۆرترین کارەبای مۆلیدە بەکار بهێنن.