لە هەولێر

ڤیدیۆ: پێنج برینداری رووداوەکەی حەمدانیە لە چاودێریی چڕدان

+964
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

پێنج برینداری سووتاوی رووداوەکەی حەمدانیە لە هەولێرن، بە هۆی زۆریی رێژەی سووتاویان لە ژێر چاودێریی چڕدان

د. رەوەند حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی له‌ هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە 964 ـی وت، ” ئێستا 17 برینداری رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانیە لە ئیمێرجێنسی هەولێر ماون ، سێ لە بریندارەکان رێژەی سووتانیان لە سەرووی 45 وەیە ، بۆیە لە چاودێریی چڕ چارەسەر وەردەگرن و رۆژانە تەداوی دەکرێن”.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: ئاگره‌كه‌ی حه‌مدانیه‌ به...

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: ئاگره‌كه‌ی حه‌مدانیه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌بووه‌ و به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه‌ بووه‌

وتیشی، لە شەوی رووداوەکەوە تا ئێستا حه‌وت بریندار براونه‌ته‌ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، پێنجیان گیانیان لە دەستداوە، تەنیا دوو بریندار ماون، رێژەی سووتاوی بریندارێکیان لە %50 و یەکێکیان 80 %.
له‌ لایه‌كی دیكه‌ تەندروستیی نەینەوا دەڵێت، بریندارێکی هەولێر لەگەڵ هه‌شت برینداری دیكه‌، کە لە نەخۆشخانەکانی دهۆک و موسڵن بڕیارە بنێردرێنە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەرکردنیان .

شەوی 26.9.2023 لە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی بووکگواستنەوە ، ئاگر لە هۆڵه‌كه‌ کەوتەوە، تەندروستیی نەینەوا لە نوێترین ئاماردا ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی 107 کەس کردووە ، 41 کەسیان نەناسراونەتەوە و ته‌رمه‌كانیان له‌ پزیشكی دادی موسڵه‌، لەگەڵ هەبوونی 5 ئەندامی جەستە، نزیکەی 100 کەسیتر برینداربوون، 4 بریندار بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات کراون.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

30 برینداری حەمدانیە گەیەنراونەتە فریاکەوتنی هەولێر

30 برینداری حەمدانیە گەیەنراونەتە فریاکەوتنی هەولێر