بزانە نیازیان چییە

دوو کچە یاریزانی تایکواندۆ لە دهۆکەوە دەچنە میسر

964+
هەژین فەتاح

دوو کچە یاریزانی تایکواندۆ لە پارێزگای دهۆک، کە هەردووکیان تەمەن 15 ساڵن، بە نوێنەرایەتیی کوردستان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە قارەمانیەتییەک دەکەن، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە میسر.

شەدا جەلال و ئاسیا دڵخۆش، بە نوێنەرایەتی یانەی سێمێڵ، لە هەڵبژاردەی عێراقن، کە بڕیارە بەشداریی پاڵەوانیەتییەک لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، شەدا جەلال یاریزانی تایکواندۆ بە 964ی وت، “من لە کێشی 62 کیلۆ بەشداری دەکەم و هیوام وایە دەستکەوتێکی باش بەدەستبهێنم و ئاڵای کوردستان بەرز بکەمەوە”.

هەروەک، کچە یاریزان ئاسیا دڵخۆش لە کێشی 48 کیلۆ بەشدارید دەکات و ئاماژەی بەوە کرد، “بۆ ئەو ئامانجە دەڕۆم کە ئاڵای کوردستان لە ناو دەوڵەتانی عەرەبی بەرز بکەمەوە و ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنم”.

ریزبەندیکردنی یاریزانانی تایکواندۆ لە سلێمانی ئەنجام ...

ریزبەندیکردنی یاریزانانی تایکواندۆ لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت

پاڵەوانیەتییەکە بڕیارە سەرەتای ئەم مانگە لە وڵاتی میسر بەڕێوەبچێت، هەروەها یەکێتیی تایکواندۆی دهۆک بەشداریی دەکات، عیماد یونس سەرۆکی یەکێتییەکە بە 964 ی وت، “شاندێکی 5 کەسی هاورێیەتی هەردوو کچە یاریزان، ئاسیا دڵخۆش و شەدا جەلال دەکەین”.

شەدا و ئاسیا لە کۆمەڵگای تەناهی سەر بە قەزای سێمێڵ دەژین لە پارێزگای دهۆک، ماوەی سێ ساڵە یاریی تایکواندۆ دەکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا