بە سەدان ژن بەشداریان کردووە

ژنان و کچانی دوزخورماتوو لە بازاڕی خاتوون بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەقەزای دوزخورماتوو بازاڕی خاتوون کراوەتەوە، ژنان و کچانی قەزاکە کارە دەستیەکانی خۆیانی لێ نمایش دەکەن و دەیفرۆشن.

حەسەن عەلی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەیە بە 964ی وت، کردنەوەی بازاڕەکە خۆبەخشانەیە لەلایەن هەردوو گروپی پاو و گروپی هەلا کراوەتەوە و سەرپەرشتی دەکرێن.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە دەڵێت، ئامانج لە کردنەوەی ئەم بازاڕە بۆ پەرەپێدانی کارە دەستی و هونەرییەکانی کچ و ژنانی دوزخورماتووە، 20 جۆر کاری دەستی و خواردنی جیاواز نمایشکراون.

بەشداربووانی بازاڕی خاتوون لە هەر سێ نەتەوەی کورد و عەرەب و تورکمانی قەزاکەن.

شوێنی بازاڕەکە دەکەوێتە ئاوەسپی لەدوزخورماتوو، لەیەکەم رۆژدا ژمارەی بەشداربووان نزیکەی 700 کچ و ژنی ناوچەکە بوون، ئەمەش بەگوێرەی وتەی رێکخەرانی بازاڕەکە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

دەیان دوکان لە دوزخورماتوو هەریەکەی بە 100 هەزار دینار س...

دەیان دوکان لە دوزخورماتوو هەریەکەی بە 100 هەزار دینار سزا دران