شەڕی نان پەیداکردن
کۆڵبەرێک کوژراو و یەکێكی دیكه‌ش بە برینداری له هه‌ولێره
964+
هێرۆ مه‌ولودی
کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری سەیرانبەندی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران کوژرا، یه‌كێكی دیكه‌ش له سنووری حاجی ئۆمه‌ران بریندار بووه و ئێستا له هه‌ولێر چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەم هەواڵەی راگەیاندووە و نووسیویەتی، دوێنێ هەینی كۆڵبەرەکە، كه خەڵکی گوندی چیچۆرانی بانەیە به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراوه.
هەنگاو راشیگەیاندووە هەر دوێنی هەینی لە سنووری پیرانشار، کۆڵبەرێکی کورد خەڵكی گوندی گەزگەسەک، بەهۆی تەقینەوەی مینی چێنراو لە چیای زینوێ، نزیک سنووری حاجی ئۆمەران بە سەختی بریندار بووە.
هەنگاو ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەر، رەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر کراوە و ئێستا له هه‌ولێر چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.