دوێنێ مردوون

دایک و برایەکی بووکەکەی حەمدانییە نێژران

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

دوێنێ دایک و برایەکی بووکەکەی حەمدانیە گیانیان لەدەستدا و ئەمڕۆ نێژران، ئەگەرچی وا بڵاوکرایەوە ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دایک و برای زاوان بەڵام 964 سەروسۆراغی کرد و دەرکەوت دایکی زاوا لە ژیاندایە و گیانی لە دەستنەداوە.

بەشار ئەلجادر، بەڕێوبەری راگەیاندنی تەندروستی نەینەوا بە 964ی وت، ئەوانەی مردوون دایک و برایەکی بووکەکەن بەهۆی سەختی برینەکەیان لە دوێنێوە لە نەخۆشخانەی موسڵ گیانیان لەدەستدا بوو، نەک ئەمرۆ، بەڵام ئەمڕۆ نێژران.

دیفد سالم، یەکێکە لە کەسوکاری بوکەکە بۆ 964 پشتڕاستی ئەو زانیاریەی کردەوە، ئەو دەڵێت، ئەمرۆ دایک و برایەکی بوکەکە بەناوی “نەجوا عەزيز سقەت” دایکی بووک، و “یوسف ریاز حنا شيتو” برای بووکەکە بووە لە قەبرستانی قیامە لە قەزای حەمدانییە نێژران.

بەتەنیا ئەمڕۆ هەینی 10 کەسی رووداوەکەی حەمدانیە نێژران، بەگوێرەی ئامارێکی کەنیسەی ماریوحەنا کە بە 964 دراوە، رۆژی یەکەم 47 تەرم و رۆژی دووەم نۆ تەرم نێژراون.

شەوی 26 لەسەر 27ـی ئەیلوولی 2023، لە هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا، لەکاتێکدا کە نزیکەی هەزار کەس لەناو هۆڵەکەدا بوون و ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بەڕێوەدەچوو، ئاگر کەوتەوە و کارەساتی خوڵقاند، سەدان گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

ئایا ئاگرەکەی حەمدانیە دەستی لە پشتەوە بوو؟

ئایا ئاگرەکەی حەمدانیە دەستی لە پشتەوە بوو؟