کارمەندێکی کارەبای راپەڕین لەکاتی چاکسازیکردن لە تۆڕەکانی کارەبادا - فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕین
لە ئیدارەی راپەڕین 410 سەرپێچی کارەبا بڕدراون
964+
پێشەوا محەمەد
لە ئیدارەی راپەڕین لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا 410 سەرپێچی کارەبا بڕدراون و بەڕێوەبەری کارەباش دەڵێت، سەرپێچیکارانیان سزا داوە.
964 دەزانێت، سزای کەسێک کارەبا بێ پرسی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا رابکێشێت 60 هەزار دینارە، ئەگەر شوێنەکە بازرگانی بێت 100 هەزارە و ئەگەر کارەباکەش سریفێز بێت 200 هەزار دینارە، لەگەڵ سزای پارەی کارەبای ئەو کاتە خەمڵێندراوەی بۆی دیاری دەکرێت کە سەرپێچییەکەی کردووە.
عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، رۆژانە لیژنەکانیان بەدواداچوون دەکەن و سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا دەدۆزنەوە و دەیبڕن.
لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 104 هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە.