خولەکە لە هەولێرە
به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه یانه‌ی قه‌ره‌قۆش له خولی عێراق كشایه‌وه
964+
هێژا خه‌سره‌و – هه‌ولێر
یارییه‌كانی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانه‌ی قه‌ره‌قۆش به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه له ركابه‌رییه‌كانی خوله‌كه كشایه‌وه.
لە هۆڵی یانەی ئەکاد له عەنکاوە، یارییەکانی رۆژی سێیەمی خولی بالەی کچانی عێراق بەڕێوەچوو، یانەکانی ئافرۆدێت، ئافرەتانی هەولێر، سەنحاریب و سلێمانی بردنەوەیان دەستبەرکرد.
یارییه‌كان ئێواره و شه‌وی رابردوو به‌ڕێوه‌چوون، تێیدا لە یاریی یەکەمدا یانەی ئافرۆدێت بە 3-1 گێم له یانەی تەقتەقی برده‌وه.
دواتر یانه‌ی ئافرەتانی هەولێر بە 3-0 گێم بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئەمانەی بەغدا تۆمار كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی سەنحاریب به 3-1 گێم سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخاندا به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها یانه‌ی سلێمانی به 3-0 گێم شكستی به یانه‌ی ئه‌رمه‌نی هێنا.
فەهد محەمەد سەرپەرشتیاری خولەکە به 964ی وت، “یانەی قەرەقۆش له خوله‌كه پاشەکشەی کرد بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەكهی حه‌مدانیه، چونكه بەشێک لەوانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه و بریندارن، خزم و کەسوکاری یاریزانان و ستافی راهێنەرانی یانەکە بوون”.
وتیشی، خولەکە زۆر بەهێزە و یاری دوای یاری ئەنجام و ئاستی باشتر لە یاریزانەکان دەبینین، لەبەر ئەم هۆکارەش هیچ یانەیەک بەربژێری یەکەم نییە بۆ بوونە پاڵەوان له خولەكه‌دا.
خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق سێ رۆژه له هه‌ولێر ده‌ستیپێكردووه و بڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆتایی بێت، كه تێیدا 10 یانه به‌شدارن، به‌ڵام به خۆكێشانه‌وه‌ی یانه‌ی قه‌ره‌قۆش، ده‌مێننه‌وه نۆ یانه.
رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه
دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه له قه‌زای حه‌مدانیه، ئاگر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه و تا ئێستا به پێی ئاماری نافه‌رمی 114 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له 200 كه‌سیش سووتان و بریندار بوون، هێشتا ئاماره‌كانیش به وردی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
پەیامنێری 964: دیواری هۆڵەکە لە بەردەم داڕووخاندایە
له یه‌كه‌م یاریی فوتساڵی كچانی عێراق تیپێك به 21 گۆڵ دۆڕا
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا