هەواڵی زیاتر
خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانیە دەستگیر کرا
964+
ژووری هەواڵ
– ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، خاوەنی هۆڵەکەی قەزای حەمدانیەی دەستگیرکردووە و رادەستی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی کردووە.
– ئەمڕۆ یادی مەولود و لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە هەولێر بەشێک لە خەڵکی جلی جوانیان لەبەرکردبوو، بە دەم بەخشینەوەی نوقڵ و شیرینی سەڵاواتیان لەسەر پێغەمبەر موحەمەد لێدەدا.
– شەوی رابردوو لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار نزیکەی 50 سەرە مەنھۆڵ دزراون، شارەوانیش دەڵێت سکاڵایان تۆمارکردووە، سەرە مەنھۆڵەکان لە شەقامی دوو سایدی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکە بۆ ناوچەی پیشەسازی کۆن دزراون.
– شایەتحاڵێک بە 964ـی وت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندی بۆکریسکان لە سنوری قەزای رواندز فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی کردووە و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و پیاوێکیش بریندار بووە.
– قایمقامیەتی رانیە هاتنە ناوەوەی سەوزەی بۆ ناو قەزاکە قەدەغە کردووە و دەڵێت، لە ناوخۆدا سەوزەی پێویستی پاک بەرهەمهێندراویان هەیە.