هەرێمی کوردستان سێ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری راگەیاند

964+
ژووری هەواڵ

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکەی حەمدانیەوە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی کردووە، سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیەندرێت.

راشیگەیاند، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم رووداوەدا، فەرمانکراوە بە تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری، “بەدەم قوربانیانەوە بچن و دەرگای نەخۆشخانەکانی کوردستان بە رووی بریندارەکان بکرێتەوە بۆ چارەسەری پێویستییان”.

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه‌ له‌ قه‌زای حه‌مدانییه‌، ئاگر له‌ هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و زیاتر له‌ 150 كه‌سیش سووتان و بریندار بوون، هێشتا ئاماره‌كانیش به‌ وردی رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.