ئه‌مڕۆ رۆژى جیهانی گەشتیارییه
ده‌سته‌ى گەشتوگوزار: له 2030 ده‌بینه سەرچاوەى سەرەکیی داهات له هه‌رێم
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رۆژى جیهانى گه‌شتیاریدا، ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم ده‌ڵێت، به‌پێی پلانى هه‌شت ساڵەیان گەشتوگوزار ده‌كه‌نه سەرچاوەى هه‌ره سەرەکی داهات له هه‌رێمی كوردستاندا.
ئه‌مڕۆ 27.9.2023، رۆژی جیهانی گەشتیارییه و له ساڵى 1979 لەلایەن رێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان كه به UNWTO ناسراوه ئه‌و رۆژه جیهانییه دیاریكرا.
ساڵانه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وڵاتێك ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ یادكردنه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه، بۆ ئه‌مساڵیش سعودیە و شاری ریازی هەڵبژاردووە.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان به 964ـى وت، ساڵ به ساڵ ژماره‌ى گه‌شتیاران له هه‌رێمی كوردستان رووى له زیاد بوونه و ئه‌مساڵیش ده‌ستیان به جێبه‌جێ كردنى پلانی هه‌شت ساڵه‌یان كردووه.
روونیكرده‌وه، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى ده‌سته، هه‌ر گه‌شتیارێك كه دێته هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 300 دۆلار خه‌رج ده‌كات، ساڵانه‌ش كه ژماره‌ى گه‌شتیاران زیاد ده‌بێت، ئه‌و داهاته‌ش بۆ هه‌رێم له زیادبووندایه.
وته‌بێژى ده‌سته ده‌ڵێت، “تاوه‌كو ساڵى 2030 كه‌رتى گه‌شتیاری ده‌كه‌ینه سه‌رچاوه‌ى هه‌ره سه‌ره‌كى داهات له هه‌رێمی كوردستاندا”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە ساڵی 2021 نزیكه‌ى چوار ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانى هه‌رێمیان كردووه، ساڵى 2022 ئه‌و ژمارەیه بۆ شەش ملیۆن و 35 هەزار كه‌س زیادیكردووه و ته‌نیا له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵیشدا چوار ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار و سه‌ردانیكار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
وته‌بێژى ده‌سته گله‌یی له چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى پلانی هه‌شت ساڵه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌خواستى ئه‌وان به‌ڕێوه‌ناچێت و ده‌شڵێت، “پێویسته وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان زیاتر هاوكاربن بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌م پلانه‌مان”.