ئێستا 20 ملیار دۆلاری ساڵانەیە

ئێران دەیەوێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بگەیەنێتە 40 ملیار دۆلار

964+

پێشەوا محەمەد

حکومەتی ئێران هەوڵی ئەوە دەدات ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بگەیەنێتە 40 ملیار دۆلاری ساڵانە و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ عێراق دەربڕیوە.

رۆژی سێشەممە 26.9.2023 کۆنفرانسی هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق بەڕێوەچوو و مەهدی ضیغمی، سەرۆکی رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران لە توانایدایە تا 40 ملیار دۆلاری ساڵانە بەرز بکرێتەوە.

لە ئێستادا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کەمتر لە 20 ملیار دۆلاری ساڵانەیە.

“لیژنەیەک لەنێوان هەردوو وڵات پێکهاتووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سنووردارکردنی بازرگانی و تایبەتمەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ پرسە لۆجستی و بازرگانییەکان”، ئەوەش قسەی مەهدی ضیغمییە.

"جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان کەمی کردووە"