فێستیڤاڵی سینەما

پاش سێ ساڵ لە گەرمیان چالاکی هونەری رێکدەخرێت

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

لە بەرامبەر گلەیی هونەرمەندانی گەرمیان بۆ وەستانی چالاکییە هونەرییەکان، رۆشنبیری و هونەری گەرمیان “گەورەترین فێستیڤاڵی سینەمایی” رێکدەخات.

عادل حوسێن، بەڕێوبەری هونەر و رۆشنبیری گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا لەسەر بودجەی پایتەختی رۆشبیری (سلێمانی)، فێستیڤاڵێکی گەورەی سینەمایی لە گەرمیان ئەنجام دەدەن.

گلەیی هونەرمەندان بە ئەوان گەیشتووە، کە ماوەی سێ ساڵە، چالاکی هونەرییان نییە، ئەو وتی، “فێستیڤاڵەکە فراوان دەبێت و هەر قەزا و ناحیەیەک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، دەتوانن بە چالاکی سەربەخۆ بەشداریی بکەن”.

پانۆرامای گەرمیان؛ ئەمساڵ لە گشت ساڵێک گەرمتر بوو

پانۆرامای گەرمیان؛ ئەمساڵ لە گشت ساڵێک گەرمتر بوو