یانەی برایەتی ئەکادیمیای تۆپی سەرمێز دەکاتەوە

964+

هێژا خەسرەو – هەولێر

بە سەرپەرشتی راهێنەرانی ئەزمووندار، یانەی برایەتی لە بارەگای یانەکەی خولێکی بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی تۆپی سەرمێز کردووەتەوە و لە هەفتەیەکدا چوار رۆژ مەشق و راهێنان دەکەن.

خولەکە بۆ ئاستی کچان و کوڕانە، لە ئەکادیمیاکەدا یاریزانانی تەمەنەکانی نێوان 7-12 ساڵی هەن، راهێنەرانی یانەکە دەیانەوێت ئەو یاریزانانە بە باشترین شێوە و ئەکادیمیانە فێری ئەم یارییە بکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن لە خولەکاندا و لە ئاستەکانی خۆیاندا بەشداری بکەن.

بەشدار سەربەست، راهێنەر و سەرپەرشتیاری ئەکادیمیای یانەی برایەتی بە 964ـی وت، “ئامانجمان پێگەیاندنی یاریزانانە بە باشترین شێوە، دەمانەوێت سوود بەم یارییە و بە یاریزانان بگەیەنین، بۆ ئەوەی بۆ خۆمان و یانەکەشمان بتوانین سوودیان لێببینین و بە ناوی یانەکەمانەوە لە خول و پاڵەوانیەتییەکاندا بەشدارییان پێبکەین”.

فێرگەی تۆپی سەرمێزی پێشمەرگە ئامادەکارییەکانیان دەست...

فێرگەی تۆپی سەرمێزی پێشمەرگە ئامادەکارییەکانیان دەستپێکرد

یانەی برایەتی لە یاری تۆپی سەرمێز لە ئاستێکی باڵایە و خاوەنی چەندین نازناوە، هەروەها چەندین یاریزانیشی لە ریزی هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی عێراق یاریی دەکەن.

راهێنەر و سەرپەرشتیاری ئەکادیمیای یانەی برایەتی زیاتر وتی، “زۆر رازیم لە ئاستی یاریزانەکان، ئەوان بە باشی و بە زوویی فێردەبن، گومانم لەوەدانییە داهاتوویەکی باشیان دەبێت، پابەندی مەشق و راهێنانەکانن و هەروەها زۆر گوێڕایەڵن، قسەکانی راهێنەر وەکو خۆی وەردەگرن و زۆر سوودی لێدەبینن”.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر