یەکێک لەو ژێر پردانەی نۆژەنکراوەتەوە. فۆتۆ: پەیجی پارێزگای هەولێر
رێكخراوێك دوو ژێر پردی هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له هه‌ولێر له لایه‌ن رێكخراوێكه‌وه دوو ژێر پردی په‌ڕینه‌وه نۆژه‌ن و خاوێنكراوه‌نه‌وه.
له لایه‌ن رێكخراوی LDS ژێر هه‌ردوو پردی په‌ڕینه‌وه‌ی نزیك كۆلیژی زانست و نزیك نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری نۆژه‌ن و خاوێنكرانه‌وه.
كاره‌كه 24 هه‌زار دۆلاری خه‌رجیی هه‌بوو، به مه‌به‌ستی پەرەپێدان و رێکخستنى هاتوچۆی ناو شار و نۆژەنکردنەوەى شەقام و شۆستەکان و بۆ ئاسانکارى هاتوچۆى شۆفێران و هاوڵاتیان ئه‌نجام دراوه، هه‌روه‌ك په‌یجی پارێزگای هه‌ولێر وای بڵاوكرده‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كاره‌كان بریتیی بوون له خاوێنکردنەوە، گۆڕینی جامى رووی دەرەوەی ژێر پردەکان، کاشیکردن و بۆیەکردن، بەستانی دەرگا و پەنجەر و دابینکردنى کارەبا بە تیشکى خۆر، دابینكردنی رووناکى ژێر پردەکان، هه‌روه‌ها دانانی سیستمى کامیرای چاودێری.
له ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی پیسی و تاریكییه‌وه، هاوڵاتیان زۆر به كه‌می ئه‌و ژێر پردانه‌یان بۆ هاتوچۆ به‌كارهێناوه.
LDS رێكخراوێكی خێرخوازیی ئه‌مریكییه و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چەندان پڕۆژەی تایبه‌ت و هاوبەشیان بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت لە کوردستان ئەنجام داوە.