یەک تا 150 ملیۆنە

ئەگەر پڕۆژەت هەیە حکومەت پارەت پێدەدات

964+

مەشهود ماجد – هەولێر

سەرۆکی حکومەت دەستپێشخەرییەکی نوێی بە ناوی “گەشانەوە” راگەیاند بۆ پێدانی قەرز بە بزنس بچووک و مامناوەندەکانە.

ئارام ئەنوەر عومەر بەرپرسی سندوقی پشتیوانی و بەڕێوەبەری پڕوژەی گەشانەوە بۆ 964 وتی، گەشانەوە بۆ پاڵپشتی دارایی پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکانە لە یەک ملیۆن دەستپێدەکات و تا 150 ملیۆن دەبێت، بەو مەرجەی نابێت پڕۆژەکە تەمەنی لە ساڵێک کەمتر بێت.

ئارام ئەنوەر دەڵێت، گەشانەوە بە میکانیزمێکی نوێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی قەرزی بچووک سەرپەرشتی دەکرێت.

بیرۆکەی پڕۆژەکە بەمجۆرەیە؛ بەپێ پڕوژەکانی بچووک و مامناوەند دەبێت ژمارەی کرێکاران لە یەک کرێکار دەستپێدەکات و لە 100 کرێکار زیاتر نەبێت، ئەو پارەیە دەدرێت بە پڕۆژەکە بۆ بەهێزبوون و سەرپێ خستنی.

بە وتەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، بەمنزیکانە پڕۆژەکە لەلایەن حکومەتەوە ئامادە دەبێت، هاوکات بۆ پاڵپشتی گەشەپیدانی ئابوری و پێشخستنی تواناکانی گەنجان و هەلی کارە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی