بۆنی ناخۆشی شوێنەکە گۆڕا

زبڵخانەیەکیان کرد بە باخچە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سه‌نته‌رى ناحیه‌ى گوێڕ، سێ باخچه‌ى بچووك دروستكراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى چواره‌میان كه‌ كاره‌كانى له‌ ته‌واوبووندایه‌، پێشوتر لە ناحیه‌كه‌ وەک شوێنێکی بۆن ناخۆش و پیس ناودێر دەکرا، بەڵام ئێستا كراوه‌ته‌ باخچه‌یه‌كی مۆدێرن.

مه‌سعود نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى گوێڕ به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و شوێنه‌ى باخچه‌ نوێیه‌كه‌ى له‌سه‌ر دروستكراوه‌ شوێنی فڕێدانى زبڵ و خاشاك و جۆگه‌ڵه‌ئاوى پیس و چڵكاوى لێبووه‌.

وتیشی “ماوه‌ى پێنج مانگه‌ ده‌ستمان به‌دروستكردنى كردووه‌ و له‌ دوو هه‌فته‌ى داهاتووش ته‌واو ده‌كرێت”.

رێكخراوه‌ هه‌نگاریه‌كه‌ پڕۆژه‌ى ئاودێری گوێڕى نۆژه...

رێكخراوه‌ هه‌نگاریه‌كه‌ پڕۆژه‌ى ئاودێری گوێڕى نۆژه‌نكرده‌وه‌ ‌

ناحیەی مەلا قەرە بۆ 28 گوند یەک تانکەری ئاوی هەیە

ناحیەی مەلا قەرە بۆ 28 گوند یەک تانکەری ئاوی هەیە

به‌ قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌، سێ باخچه‌ى دیكه‌ له‌ناوه‌ندى ناحیه‌كه‌ى هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى چاواره‌میان به‌رچاوتر و مۆدێرنتره‌.

بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ دروستكردنى ئه‌م باخچه‌یه‌، زیاتر له‌ 20 ملیۆن دیناره‌ و له‌لایه‌ن ئیداره‌ى  پارێزگاى نه‌ینه‌واوه‌ دابینكراوه‌.

ناحیەی گوێڕ لە رووی جوگرافییەوە دەکەوێتە ناوەڕاستی پارێزگاكانی ھەولێر و موسڵ و سه‌ر به‌ قەزای مەخموره‌، 51 گوند لە سنووره‌كه‌یه‌تى و ته‌نیا له‌ سەنتەری ناحیه‌ نزیکەی نۆ هه‌زار و 500 کەس دەژین و ژمارەی ته‌واوى دانیشتووانی گوندەکانیشى نزیکەی 35 هه‌زار کەسه‌ .