95 چەکی بانکی ئامادەیە

ئەمڕۆ جوتیارانی سلێمانی پارە وەردەگرن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ئەمڕۆوە، لە سایلۆکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشێک لە چەکی پارەی ئەو گەنمەی کە جوتیاران بۆ ساڵی 2023 رادەستیان کردووە.

سایلۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە 25.9.2023، جوتیاران دەتوانن سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن لە ناحیەی پیرەمەگروون بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

بڕیارە سایلۆی سلێمانی 95 چەکی بانکی رادەستی جوتیاران بکات و ئەوانە دەگرێتەوە کە ژمارەی بیتاقەکانیان لە 778 دەستپێدەکات تاوەکو 873.

وەزارەتی بازرگانی: 178 ملیار دیناری پارەی گەنم ماوە بگات

وەزارەتی بازرگانی: 178 ملیار دیناری پارەی گەنم ماوە بگات

لە سایلۆکانی دیکەی سنووری پارێزگای سلێمانیش، جوتیاران ئاگادار کراون کە ئەمڕۆ بچن پارەی گەنمەکانیان بە چەکی بانکی وەربگرن.

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، بەپێی ئەو بڕە پارەیەی کە بەغدا رادەستی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کردووە، ئەم هەفتەیە جوتیاران پارەکانیان وەردەگرن.

لەکۆی 411 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ تا ئێستا بڕی 233 ملیار دینار گەشتووەتە بە هەرێمی کوردستان و 178 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دینار ماوە بگات.