تەنیا پێشنیازە
ساغكردنه‌وه.. هیچ گۆڕانكاريەک لە بەشە خۆراکی مانگانە ناكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى گۆڕانكارى كردن له به‌شه‌خۆراكى مانگانه ئه‌مساڵ، 964 بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه په‌یوه‌ندی به بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم كرد، ده‌ركه‌وت، ئه‌مساڵ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له به‌شه خۆراكى هاوڵاتیان ناكرێت.
ده‌نگۆى ئه‌و گۆڕانكاریكردنه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراقی بڵاوكرایه‌وه كه گوایه پاكێجێكى نوێی خۆراكیان ئاماده‌یه و له جێگه‌ى ئه‌و پاكێجه داده‌ندرێت كه ئێستا به‌شه‌كانى خۆراكی مانگانه‌ى پێ دابه‌ش ده‌كرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له وه‌زاره‌تى بازرگانى به‌غدا باسكراوه ته‌نیا پێشنیاره و بۆ ئه‌مساڵ نیه.
وتیشی “ئه‌و پێشنیاره‌ى كردوویانه بۆ گۆڕانكارى كردن له به‌شه خۆراكی هاوڵاتیان پێویستى به بودجه هه‌یه و بۆ ئه‌مساڵ ئه‌و گۆڕانكاریانه ناكرێن”.
بەپێی رێنمایییەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئه‌و به‌شه‌خۆراكه‌ى تا ئێستا به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شكراوه ، بریتییه له ئارد، برنج ، شەکر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، نۆک و فاسۆلیا.