ناحیەی کانی ماسی بنکەی ئاگر کوژێنەوەی نییە

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

ناحیەی کانی ماسی بێ بنکەی ئاگرکوژێنەوەیە و دانیشتوانی سنوورەکەش داوای دەکەن، چونکە ئێستا خۆیان ئاگرەکان دەکوژێننەوە.

964 دەزانێت لە ئێستادا داواکارییەکە لە وەزارەتی ناوخۆیە بۆ کردنەوەیەکی بنکەیەکی بەرگری شارستانی لە ناحیەکە.

بێوار عەبدولعەزیز، بەپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، “ئێمە کارمەند و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەمان کەمە و ناتوانین خۆمان بنکەی نوێ بکەینەوە، دەبێت وەزارەتی ناوخۆ بڕیارەکە بدات و پێویستییەکان دابین بکات”.

ناحیەی کانی ماسی زیاتر لە 72 گوند لەخۆ دەگرێت و دەکەوێتە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.

تورکیا دارەکانی سنووری ئامێدی دەبڕێتەوە

تورکیا دارەکانی سنووری ئامێدی دەبڕێتەوە

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد