لۆگۆی بانکی ناوەندی دەردەکەوێت لەگەڵ چەکوشی یاسا و دۆلار - گرافیک: بانکی ناوەندی عێراق
عەلی عەلاق: ساڵی داهاتوو لە عێراق هەموو مامەڵەیەک لە بری دۆلار بە دینار دەبێت
964+
فەهمی نەبی
پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لەساڵی 2024 هەموو مامەڵەیەک لە عێراق دەکرێتە دیناری عێراقی لەبری دۆلار، جگە لەوانەی گەشتیارن.
عەلی موحسین عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی دەڵێت، بانکی ناوەندی سەرکەوتوو بووە لەو رێکەوتنەی کە لەگەڵ بانکی فیدراڵی ئەمریکا کردبووی، هاوکات ئەوەش دەڵێت، لە بانکی ناوەندی بەڕێژەی %95 توانیوەیەتی سەرکەوتوو بێت لە ئاگاداربوونی ئەو پارانەی دەگوازرێنەوە و رۆڵی چاودێری دەبینێت.
هاوکات پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەوەشی وتوە، بانکی ناوەندی پابەندە بە دەستبەرداربوونی ئەو بانکانەی کە مۆڵەتیان نییە و کاری گواستنەوەی پارە دەکەن، ئەو بانکانەی لە دەرەوەی سەکۆی ئەلیکترۆنی پارە دەگوازنەوە رێژەیان %60 دەبێت.
پارێزگاری بانکی ناوەندی دەڵێت، “لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەو بانکانەی مۆڵەتیان هەیە، هەوڵی چڕی ئەوەمان خستووەتە روو کە کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ بانکە جیهانییەکان بکەینەوە بەتایبەت بۆ مامەڵەکردن بە دراوی دیکەی وەکو، درهەمی ئیماراتی، لیرەی تورکی، رووپیەی هیندی و یۆرۆ”.
عەلی عەلاق دەڵێت، هاوبەشیکردنی بازرگانان لەو سیاسەتەی کە دۆلار بە 132 هەزار دینار مامەڵەی پێبکەن خاڵی سەرکەوتنی ئەو هەڵاوسانەی هەبوو جگە لە کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دراو، سیاسەتی نوێ بەتەواوی رێ دەگرێت لە کشانەوەی دۆلار و مامەڵەپێکردنی بەشێوەی سپیکردنەوە.
نزیکەی ساڵێکە بەهۆی ئەو رێکارانەی بانکی فیدرالی ئەمریکا لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق گرتوویەتیەبەر، نرخی دۆلار سەقامگیر نەبووە، ئەگەرچی بانکی ناوەندی دەیان رێکاری گرتووەتەبەر بۆ سەقامگیرکردنی نرخی دۆلار.