لە بەغداوە پارە هات و پێنەدانی موچەش مردنی سێ کەسی بەدواهات
+964
ژووری هەواڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڕی 250 ملیار دینار لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.
لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا، منداڵێک لە سەیدسادق، پیاوێک لە شارەزوور و کچێک لە رانیە حاڵیان تێکچووە، کە براونەتە نەخۆشخانەی دەڤەرەکانیان بەهۆی بایکۆتەوە کارمەندی لێنەبووە، ئەوەش بەهۆکاری مردنەکانیان دادەنرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا سیستمی زانکۆلاینی کارا کرد و دەرچووانی پۆلی 12 چارەنووسی خۆیان بینیەوە.
لە هەولێر دەست بەسەر 51 کیلۆ مادەی هۆشبەر و زیاتر لە هەزار شیت حەبی جۆری میتادون گیرا.
ئەو کولەکەی لە پێنجوێن بەرهەم هاتووە ئەمساڵ جگە لە خێر، بە زیان بۆ هیچ یەک لە جوتیارەکانی نەشکاوەتەوە، ئەمە قسەی جوتیارێکی پێنجوێنە بۆ 964.