وێنەی کەشتییەک نەوتی عێراقی هەڵگرتووە وێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق
هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا كه‌می كردووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا ئه‌مڕۆ یەکشەممە ئاشكرای كرد، له‌وه‌ته‌ی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمی کردووە.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، “تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە حەوت وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 136 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە بەراورد بە هەفتەی رابردوو یه‌ك ملیۆن و 210 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمی کردووە، کە پێش ئه‌وه بڕی شەش ملیۆن و 346 هەزار بەرمیل بووه لە رۆژێکدا”.
ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا ده‌ڵێت، هەفتەی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 233 هەزار بەرمیل بووه لە رۆژێکدا، بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو 15 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمی کردووە، کە پێشتر تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق 248 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا”.