ئەوانەی ژیانیان لەسەر مردنی خەڵکە گردبوونەوە
964+
رێژوان قادر – سلێمانی
لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی، ئەنجومەنی گۆڕهەڵکەن و گۆڕهەڵبەستەکان گردبوونەوە و نیگەران لەوەی، کارەکانی ئەوان دەدرێت بە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت.
پەیامنێری 964 لە سلێمانی لە شوێنی گردبوونەوەکە ئامادەبوو، یەکێک لە بەشدارانی گردبوونەوەکە وتی، “لەم پرۆسەیەدا دوو هەزار خێزان نانبڕاو دەبن، ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانیان دەکات”.
“ئەوان داوا دەکەن، کاروباری گۆڕستان و بەخاکسپاردنی کۆچکردووان نەدرێتە دەست کۆمپانیاکە، کە شارەوانی سلێمانی گرێبەستی لەگەڵدا کردووە”.