لە چەمچەماڵ تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
964+
پێشەوا محەمەد
لە گوندی مەنیلەی نزیک قەزای چەمچەماڵ تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا.
رووداوەکە کاتژمێر 3:10 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 23.9.2023 روویداوە و شۆفێرەکە بەتەنیا بووە و کەسی دیکەی لەگەڵ نەبووە.
عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “تراکتۆرەکە چووەتە سەر خۆڵەکە و بەو هۆیەوە وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست داوە”.
وتیشی، “شۆفێرەکە نەوزاد فاتیح عەبدولقادرە و دانیشتووی چەمچەماڵ بووە”.