ئەگەر لە بازیان نەخۆشکەوتی نەچیتە بنکە تەندروستییە حکومییەکان
964+
پێشەوا محەمەد
بەهۆی دواکەوتنی موچە و مانگرتنی کارمەندەکانیانەوە دەوام لە چوار مەڵبەند و 60 بنکەی تەندروستی سنووری قەزای بازیان بە تەواوی راگیراوە.
964 دەزانێت، پێچەوانەی شوێنەکانی دیکە، لە بازیان بەشی فریاکەوتنی خێرا و نەخۆشییە هەستیارەکانیش داخراون و نەخۆش نابینن.
ئیسماعیل ئەمین، وتەبێژی تەندروستی قەزای بازیان بە 964ـی راگەیاند، کارەکەیان باش نییە بەڵام بە ناچاری ئەو کارەیان کردووە.
وتیشی، “هەوڵێک هەیە بەشی فریاکەوتنی خێرا و بەشە هەستیارەکان بکەینەوە، بەڵام تا ئێستا بڕیار لەبارەیەوە نەدراوە”.