گوندى به‌ڵخه‌ى قه‌ره‌داغ یه‌كه‌م رۆژى پاییز‌ى كرده به‌هار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له یه‌كه‌مین رۆژى وه‌رزى پاییزدا هاوڵاتیانى گوندى به‌ڵخه‌ى قه‌زاى قه‌ره‌داغ گه‌شت و سه‌یرانێكیان بۆ قۆپییه‌كانى قه‌ره‌داغ رێكخست و ئه‌و رۆژه پاییزه‌یان كرده به‌هار.
خالید به‌ڵخى، یه‌كێك له ئاماده‌كارانى ئه‌و گه‌شته به 964ـى وت، دیاریكردنى رۆژى 21.9.2023 كه یه‌كه‌مین رۆژى وه‌رزى پاییز بوو بۆ ئه‌و گه‌شته، شتێكی رێكه‌وت بووه.
وتیشی “ماوه‌یه‌كه كار بۆ ئه‌و گه‌شته ده‌كه‌ین و به‌بێ پلان ئه‌و رۆژه‌مان ده‌ستنیشان كرد بۆ گه‌شته‌كه‌مان”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، نوێنه‌رى نزیكه‌ى 185 خێزانى گونده‌كه‌یان له‌و گه‌شته‌دا ئاماده بوونه‌و جگه له سنوورى قه‌ره‌داغ به‌شێكیان له سلێمانى، ده‌ربه‌ندیخان و قه‌زاكانى دیكه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر هاتبوون.
خالید به‌ڵخه‌یی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “له‌دواى ئه‌نفاله‌كانه‌وه وه‌ك زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستان ئه‌و ناوچه‌یه‌ى ئێمه‌ش رووبه‌وڕووى دووركه‌وتنه‌وه و لێكترازان بووه‌وه زۆربه‌ى خه‌ڵكی گونده‌كه‌مان كه‌وتنه ده‌ره‌وه‌ى قه‌ره‌داغ”.
روونیكرده‌وه، ئه‌و گه‌شتكردنه‌یان به پێویست زانیوه بۆ زیاتر به‌هێزكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى گونده‌كه‌یان.