مانچێستەر سیتی. فۆتۆ: X
فانتاسی 964بەردەستە
ئه‌مڕۆ مانچێسته‌ره‌كان یارییان هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌ڕی شه‌شه‌می پرێمه‌رلیگ ده‌ستپێده‌كات، هه‌ردوو یانه‌كه‌ی شاری مانچێسته‌ریش یارییان هه‌یه.
ئێستا له خولی ئینگلیزی مانچێسته‌ر سیتی به 5 بردنه‌وه و 15 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گرتووه، تۆتێنهام به 13 خاڵ له دوای ئه‌وه.
مان سیتی ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ نۆتێنگهام فۆریست یاریی ده‌كات و پێناچێت ئه‌ركیشی زه‌حمه‌ت بێت.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
كریستاڵ پاڵاس – فولهام 05:00
لۆتن تاون – ولڤه‌رهامتۆن 05:00
مانچێسته‌ر سیتی – نۆتێنگهام فۆریست 05:00
برینتفۆرد – ئێڤێرتۆن 07:30
بێرنلی – مانچێسته‌ر یونایتد 10:00.
تۆڕی 964 له په‌یجی 964sport، پێشبڕكێی فانتاسی داناوه و ئه‌وانه‌ی حه‌زده‌كه‌ن ده‌توانن به‌شداریی بكه‌ن و سه‌ردانی په‌یجه‌كه بكه‌ن