زیاتر لە 11 ملیار دینار دەدرێت بە سێ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بڕیاردرا بە تەرخانکردنی زیاتر لە 11 ملیار دینار بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بۆ هەرسێ بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک.

ئاگرکوژێنەوەکان سێ دانەن “لەجۆری 100 مەترین” و هەریەکە لەو بەڕێوەبەرایەتیانە ئۆتۆمبێلێکیان بەردەکەوێت، فەرمەنگەی میدیا و زانیاری وا دەڵێت.

200 دۆنم پووش و پاوان سووتا بەڵام ئۆتۆمبێڵی ئاگر کوژێنەو...

200 دۆنم پووش و پاوان سووتا بەڵام ئۆتۆمبێڵی ئاگر کوژێنەوە گازی نەبوو

کۆی گشتی تێچووی ئۆتۆمبێلەکان 11 ملیار و 278 ملیۆن و 575 هەزار دینارە و بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

964 دەزانێت تاوەکو ئێستا ئێستا ئۆتۆمبێلەکان نەکڕدراون تاوەکو رادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانیی بکرێن.